اربیل ـ INA ـعثمان محمدامين
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ راگه‌یاند" به‌بێ بوونی رێكه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه شیعه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوونه‌ی نوێنه‌رانی له‌رۆژی شه‌ممه‌ی راهاتوو نابن.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" هیوامان وا بوو كهلایهن شیعه‌كان رێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن بۆ راگه‌یاندنی لیستی گه‌وره و زۆرینه و ئێمه‌ش وه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتگیریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنرێت و ده‌ربڕین له‌و هه‌موو دڵه‌راوكێیانه‌ی هاوڵاتیان بكات بۆ داهاتوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م رێكه‌وتنه نه‌كراوه بۆیه ئێمه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی لیسته‌كانی تری ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئایا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی" بێ گومان ئه‌ندامان هه‌ن نایانه‌وێت بچنه ناو كۆبوونه‌وه به‌ڵام ئه‌مه هۆڵی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌ندامان ئاسایی كهبرۆن بۆ ناو هۆڵ له‌راستی ئه‌مه بۆ ئه‌ندامانی سه‌ربه‌خۆ كارێكی قۆرسه برۆن وبه‌شدار بن له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌مه له‌سه‌ر گه‌ڵ لایه‌نێكی دیاریكراوه و نه‌چێته ناو هۆڵیش به‌هه‌مان شێوه بڵێن لهسهرلایهنێكی تری دیاریكراوه. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیدا خه‌ڵك به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق نه‌وه‌ستێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت وزیان نه‌گه‌ینێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌وه‌كو یه‌كێتی پێمانوایه بۆ ئه‌م قوناغه ته‌وافوق زۆر پێویسته بۆعێراق و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام ئه‌تۆ به‌زۆری خه‌ڵكانێك ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن بكه‌ی ئه‌مه ناكرێت
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست