بهغداد ـ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 8 ی شەو هاندەرانی عێراق چاویان لەیاریگای (مەلیك فەهد) لە ڕیازی پایتەختی سعودیە یه لەگەڕی نۆیەمی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ، میوانداری هەڵبژاردەی ئیمارات دەكات .
محەمەد عماد زوبێر ڕێكخەری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بە تەواوی لە جۆشداندان و هەموو یاریزانەكان لەو پەڕی ئامادەكاریین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیمارات،
زوبێر ئەوەشی وت: ورەی یاریزانەكان بەرزە سەرەڕای گواستنەوەی یاریەكە بۆ یاریگایەكی بێلایەن، هەروەها وتی" كە دەستەی ڕاهێنەری بە سەرۆكایەتی عەبدولغەنی شەهد پشت بهسووربوونی شێرەكانی رافیدەین دهبهستێت بۆ بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە.
زوبێر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد : كە گەشبینی ئیمه لهوهیه بەتایبەتی لەو كاتەی كە ئێمە لە مۆندیالی 1986 لە مەكسیك لە دەروازەی ئیمارات و سوریا چۆینه ژوورهوه هاتووە، وا خەریكە هەمان سیناریۆ دووبارە بێتەوە.
هەڵبژاردەی عێراق درێسی سەوز بە تەواوی لەبەردەكات لەكاتێكدا هەڵبژاردەی ئیمارات سپی تەواو لەبەردەكات و یارییەكەش لەلایەن تیمێكی ناوبژیوانی كوێتییەوە بەڕێوەدەبرێت.