بهغداد ـ INA
ئیكەر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید لە لێدوانێكیدا لەبارەی چاڤی راهێنەری بەرشلۆنە دەڵێ : راستە هەموو ستایشی چاڤی دەكەن و بە راهێنەرێكی باشی دەزانن، بەڵام هێشتا چاڤی ماویەتی بگات بەو ئاستەی خۆی لە قەرەی گواردیۆلا بدات، پێویستە بە كاتی ئاسایی و سەختەكاندا تێبپەڕێت بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر وەربگرێت و فێربێت.
كاسیاس زیاتر باسی چاڤی كرد و گوتی : ئەو نابێتە گواردیۆلا، هەردووكیان تەواو جیاوازن، چاڤی تازە لە قەتەڕ هاتووەتەوە، هێشتا پێویستی بەوەیە ئەزموونی زیاتر وەربگرێت،چاڤی لەوەتەی ئەركی راهێنەرایەتی بەرشلۆنەی وەرگرتووە شەش بردنەوەی بە تۆماركردنی چوار گۆڵ تۆماركردووە و لەدوایین سیانزە یاریش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان تووشی هیچ دۆڕانێك نەبووە، یانەكەی گەیاندە پلەی سێیەمی لالیگا ،لەكاتێكدا كە سەرەتا بووە راهێنەری بەرشلۆنە لە پلەی نۆیەمی خولەكەدا بوو،ماوەتەوە بڵێین ئیكەر كاسیاس ئەو لێدوانەی دوای ئەوە هات كە لەدوایین یاریدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ بەرشلۆنە بە ئەنجامی ( 4-0) ریال مەدریدی بردەوە.