ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمارات: جگە لە سەركەوتن قبوڵ ناكەین

وەرزش
  • 24-03-2022, 09:05
  • +A -A

    به‌غدد ـ INA


    عەبدولغەنی شەهد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق تەئكیدیكردەوە كە سووربوونێك هەیە لەسەر بردنەوەی یاریی ئەمڕۆی لەگەڵ ئیمارات لەپاڵەوانیەتی جامی جیهانی ئاسیادا،شەهد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) به‌دواداچۆنی بۆی كردووه‌ گوتی: سەرنجمان لەسەر حسابی لۆژیكی یارییەكەیە كە تەنیا قبوڵی بردنەوە دەكەین،شەهد، وتیشی: سەبارەت بە گواستنەوەی یاری عێراق بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی، ئێمە هیوامان دەخواست یاریەكەمان لەبەغدا بێت و هۆكارەكانی گواستنەوەیان بۆ یاریگایەكی بێلایەنی بێ پاساو بوو  و دڵگرانین  لە یاریكردن لەخاكی خۆمان و بەپشتیوانی هاندەرانمان و ئەوەش ناشارینەوە كە زۆرێك لەئەنجامە ئیجابییەكانی هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستی هێناوە،ئومێد دەكەین ئەمڕۆش لەگەڵ ئیمارات ئاوابێت.

    وتیشی: هەڵبژاردەی عێراق بەتایبەتی یاریزانانی دەستەی ڕاهێنەرانی پێشوو لە یارییەكانی پێشوودا تووشی فشار بوون و بەڵگەش ئەوەیە كە لە چەند یارییەكدا تەركیزییان لە دەست داوە لەوانە لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكە/ هەوڵدەدەین بیرۆكەی یاریزانەكان بگۆڕین و فشارەكان لەسەر كەم بكەینەوە.

    هەرچەندە هیچ سەركەوتنێك بەدەست نەهێنراوە، بەڵام ئەو چانسانە هێشتا بە گونجاوی لە گروپەكە دەمێنێتەوە بۆ هەموو پێشبڕكێكارەكان، لە فڕاندنی كارتی سێیەم بۆ سەركەوتن  لە گروپی پاشكۆ.