به‌غداد ـ INA
كاندیدی هاوپه‌یمانی رزگای نیشتیمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق رێبه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یمانی دا كه‌له‌پێناو سه‌پاندنی ده‌وڵه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی هاوچه‌رخ كار ده‌كات كه‌بتوانێت داواكاری و خواستی هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌حمه‌د له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچۆنی بۆی كردووه نووسیویه‌تی" شه‌ره‌فمه‌ندم كه ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی رزگای نیشتیمانی بروایان به‌من دا و وه‌كو كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرام، هه‌روه‌ها په‌یمانی دا كه‌له‌پێناو ده‌وڵه‌تێكی موسه‌ساتی هاوچه‌رخ كار ده‌كات كه‌بتوانێت داواكاری و خوستی هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكات.
جێگای ئاماژه پێكردنه دوێنی رۆژی چوار شه‌ممه هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی هه‌ر یه‌ك له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی كرد.