بهغداد-INA
وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق راگهیاندن" ھیچ مهترسییهك لەسەر ئاسایشی خۆراک لە عێراق نییە و بەرھەم ھێنانی گەنم ٣ ملیۆن تەنی تێپەراندوە.ههروهها ئاماژەی بەوە شکرد کە شایستەداراییەکانی جوتیاران پێش ٣٠ مانگی حوزیران خەرجدەکرێت.
مھدی سهھر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بەشداری بەرنامەی ( واجب الصراحة) ی کەناڵی ئەڵعێراقیە كردووه، رایگەیاند" یاسای پاراستنی بەرەبومی ناوخۆیی لە راستیدا رەنگدانەوی دەبێت لەسەر دۆخی ئێستا، بەوەی لە بازاری ناوخۆ بەرھەمی ناوخۆ ھەبێت. ، چونكه عێراق پێش دوو ساڵ ٢٤ بەرھەمی چاندنی دەسخست، بەڵام بەھۆی ئەو پێشھات و قەیرانە جیھانیە کە کاریگەری لەسەر داھاتی وڵاتان دروست کردوە، کاریگەری لەسەرعێراقیش بووه .
ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کۆگاکانی عێراق بۆ ماوهی زیاتر لە سێ مانگ گەنمی عەمبارکراوی ھەیە .
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بەئاماژە دان بە راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان لەبارەی عێراقەوە رایگەیاند" کە ھیچ ھەرەشەیەک لەسەر ئاسایشی خۆراک لە عێراق نییه وبەرھەمی ٣ ملیۆن تەن گەنم ھەیە.
سەبارەت بە شیایستە داراییەکانی جوتیاران دڵنیایی دا کە پێش ٣٠ حوزەیران خرج دەکرێت .