بهغداد -INA
نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا قەبارەی ئەو خەرجیانەی کە بۆ پرۆژەکان لەو پارێزگایە سەرفکراون ئاشکراکرد . لەھەمانکاتدا راشیگەیاند کە کردنەوەی فرۆکەخانەی موصل نزیکە. جبوری لەکاتی بەشداری کردنی لەبەرنامەی ( واجب الصراحة) کە لەکەناڵی ئەلعێراقیە پەخشکراو ئاژانسی ههواڵی عێراق بهدواداچۆنی بۆ كردووه وتی :- پارێزگای موصل بری ٦٦٨ ملیار دیناری وەرگرتوە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ، لەو بڕە پارەیە بڕی ٤٠٠ ملیارد دیناری کە تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە بەردەوامەکان لێی خەرجکراوە، ئەو بڕەشی ماوەتەوە بۆ پرۆژەی نوێ خەرجکراوەن ، ههروهها خەرجکردنی ئەو داھاتەی کە لەبەر دەستمان بووە بە قۆناغ و بەپێی دەستکەوتی پرۆژەکان بوە.
پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا ١٧٠٠ پرۆژە لە سنوری پارێزگاکەیان ھەیە. تەئکیدیشیکردەوە کە کۆی گشتی پارەی تەرخانکراو تەنھا بۆ پرۆژەیەک یان کۆمپانیایەک یان بەڵێندەرێک خەرج نەکراوە بەڵکو بەپێ دەستەکەوتی ئەو پرۆژە بووە کە جێبەجێکراوە , ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە ٣٤٠ قوتابخانە و ٧ نەخۆشخانە تەواو کراوەن یان لە قۆماغی کۆتایی تەواوکردن دان ، ئەوە جگە لەکارکردن لەو پردانەی کە خاپورکران. سەبارەت بە فرۆکەخانەی موسل، پارێزگاری نەینەوا وتی" کۆبونەوەمان ھەبووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران وژمارەیەک لەبەرپرسانی ئەو بوارە لەو بارەوە گفتوگۆمان کردووە لەسەر پرۆژەی فرۆکەخانەی موسل و تیایدا رێکەوتین لەسەر خەرجکرنی پارەی پرۆژەکە لە قەرزی فەرەنسیەکان .