بهغداد- INA
مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دا پێداویستی و داواكارییەكانی بنەماڵەی شەهید عەبیر خەفاجی سەرۆكی پێشووی شارەوانی كەربەلای جێبهجی بكات.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران لهبهیاننامهیهكی دا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوت و تیدا هاتووە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا كازمی پێشوازیكرد لە خانەوادەی شەهیدی ئەندازیار عەبیر ئەلخەفاجی سەرۆكی پێشووی شارهوانی كەربەلا . كازمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەبیر كرد و داوای لێكردن شانازییان پێوە بكەن كە شەهیدەكە لە كاتی ئەركەكەیدا شههیدكراوه، ئەم كەسانە كە ژیانیان بۆ جێبەجێكردنی یاسا و خزمەتی گەل تهرخان دهكهن جیگای شانازی هەمووانن. كازمی دڵنیایی دا بە باشتركردنی ڕەوشی ژیانی كەسوكاری شەهیدی ناوبراو و جێ بەجێكردنی هەموو داواكاری و پێداویستییەكانیان و كارئاسانیشی بۆی بكرێت.
بەڕێوەبەری شارەوانیی كەربەلا عەبیر خەفاجی لە مانگی ئابی ڕابردوودا دوای ئەوەی سێ گۆلە كۆتایان بەژیانی هێنا، هێرشەكە دوای ئەوە هات كە شەهید عەبیر سەربەشتی و چاودێریكردنی هەڵمەتێك بۆ هەڵگرتنی زیادهروییەكان لە دەڤەری مەعمەلچی دهكرد.
جێگای ئاماژه پێكردنه لهڕۆژی 22ی هەمان مانگ دادگای تاوانەكانی كەربەلا سزای لەسێدارەدانی بە بكوژی ئەندازیار خەفاجی دا.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست