جەعفەر سەدر پێشوازی لەكاندیدكردنی بۆ سەرۆك وەزیران كرد

سیاسی
  • 23-03-2022, 22:33
  • +A -A

    به‌غداد- INA

    ڕۆژی چوارشەممە محەمەد جەعفەر محەمەد باقر سەدری كاندیدی سەرۆك وەزیران پێشوازییكرد لەكاندیدكردنی كرد لەلایەن هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانیه‌وه‌ بۆ ئەم پۆستە و هاوكات داوای كرد كار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەوڵەتە بكات كەهەموو گەلی عێراق ئاواتی بۆ دەخوازێت.
    جەعفەر سەدر لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچۆنی بۆی كردووه‌ نووسیه‌تی: من شانازی دەكەم كە ببم بە كاندیدی هاوپەیمانێتیەك كە نوێنەرایەتی وڵات بكات بە هەموو تایفەكانیەوە .
    هەروەها وتیشی با پێكەوە كاربكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەوڵەتەی كە هەموو هاونیشتمانە بەهادارەكانم ئاواتیان بۆ دەخوازن"  
    ئەمەو ئەمڕۆ  هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی رێبەر ئەحمەد كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار و محەمەد جەعفەر محەمەد باقر سەدر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند.