به‌غداد: INA
رێبه‌ری باسكی سه‌در، سه‌ید موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، راگه‌یاندنی فراكسیۆنی زۆرینه و كاندانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستكه‌وتێكی جیاواز و گرنگ بۆ رزگاركردنی نیشتیمان وه‌سفی كرد، هه‌روه‌ها ته‌كیدی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌چاكسازی و گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه.
سه‌ید سه‌در له‌توێتێكدا له‌سه‌ر لاپه‌ری توێتی خۆی تویتێكی بڵاوكردۆته‌وه و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) به‌دواداچۆنی بۆ كردووه، پیرۆزبایی له‌گه‌لی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی فۆاكسیۆنی زۆرینه و هه‌ردوو كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چوار چێوه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی نشتیمانیدا و ئه‌م كاره‌ش به‌ده‌ستكه‌وتێكی جیاواز و گرنگ بۆ رزگاركردنی نیشتیمان وه‌سفی كردوه.
سه‌یه‌د سه‌در هیوای خواست كه‌له‌زووترین كاتدا حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی پێكبهێنرێت و دوانه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شی دا، هه‌موو هیوام حكومه‌تێك بێت بتوانێت چاره‌سه‌ری ره‌وشی تاڵی ئێستا بكات به‌به‌رنامه‌یه‌كی حكومی روون و زوڵاڵ و له‌كاتێكی دیاریكروادا كه‌جێگای ره‌زامه‌ندی گه‌ل بێت.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌كانی رابردوو دووباره ببنه‌وه من ده‌ست وه‌ستاو نابم، ئه‌وجا سه‌ر به‌هه‌ر لایه‌نێك بێت، سه‌ره‌رای ئه‌وانیتریش، ئه‌من ته‌نها له‌گه‌ڵ گه‌ل دامه، بۆ رازی كردنی خۆای خۆم و ویژدانم و درێغی و رێگریشی ناكه‌م له‌چاكسازی و گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی راگه‌یندرا ورێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌دریش بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدكران.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات