به‌غدا. INA
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ته‌یاری سه‌در حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مڕۆ كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچۆنی بۆی كردووه رایگه‌یاند" هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی ژماره‌ی له‌هه‌مووان زۆرتره و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌كو كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌گه‌ینێت.
هه‌روه‌ها وتی" هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی رژده له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی و په‌یمان ده‌دات به‌به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ی چاكسازی و خزمه‌تكردنی گه‌ل به‌رێگای به‌رنامه‌یه‌كی روون و زوڵاڵی حكومه‌ته‌وه كه‌هه‌یبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی و ڕێزگرتنی خۆی و به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌خۆی ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت و دوور بێت له‌توندوتیژی و له‌ژێر ئالای نیشتیمان‌دا.
جێگای ئاماژه پێكردنه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی پێكهاتوو له‌فراكسیۆنی ته‌یاری سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری، و بڕیار وایه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی تایبه‌تی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ ئه‌نجام بدات.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست