بەغداد ـ INA
مەزهەر محمد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران پێشنیازی دامەزراندنی لیژنەیەکی دامەزراوەیی جێگیر بۆ هاوبەشیكردنی بەرهەمهێنان لە نێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتی پێشكەش دەكات، و هەروەها تەئکید لە دروستکردنی ملیۆنان هەلیکار لەناو پاکێجی وەبەرهێناندا دەكاتەوە.
مەزهەر محمد ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: پێویستیشە بازاڕی نیشتمانی وەک هێزێکی بەرهەمهێن و دروستکەر، هێزە پێشەنگەکان لەلایەک و هێزی کاری بەرهەمهێن لەلایەکی ترەوە یەکبخات.
وتیشی: کاریگەریی ئێستاى دەوڵەت بەهۆی کەڵەکەبوونی دارایی هەستپێکراوەوە دەکرێت بەرەو یەکخستن لەگەڵ هێزەکانی بازاڕی بەرهەمهێن، بە دروستکردنی هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە ڕووی تایبەتکردن و دابەشکردنی کار لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی چالاکی بەرهەمهێن سودی لێوەربگیرێت.
ئاشكراشیكرد: لە نێو چالاکیەکاندا وەبەرهێنان لە بواری كەرتی کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵی و دامەزراندنی کارگەدا دەتوانێت ملیۆنان دەرفەتی کار و بەرهەمهێنانی پێویست دەستەبەربكات.
وتیشی: لە بەرنامەماندایە پێشنیاری دامەزراندنی لیژنەیەکی جێگیر بکەین بۆ هاوکاری دارایی و بەرهەمهێنان لە نێوان حكومەت و کەرتی تایبەت کە كەرتی ئابووری و بوژاندنەوە بەرەو پێشەوە ببەن.