بەغداد ـ INA
دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکردنی گروپێكی تیرۆریستی ڕاگەیاند کەبەرپرس بووە لەدابینکردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ ئەندامانی داعش لەسەلاحەدین.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت: دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی چەكدارانی داعش، و لەو چوارچێوەیەدا لە ڕێگەی زانیاری وردی هەواڵگرییەوە توانیمان گروپێكی تیرۆریستی كە چوار كەس بوون لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەین.
راشیگەیاند: گروپەكە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیاناوە بەوەی كەپەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و بەشدارییان لە كردەوە تیرۆریستییەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کردووە، ئەوە سەرباری پشتیوانی لۆجستی بۆ چەكدارانی تیرۆریستی داعش.
وتیشی: لێدوانەکانیان بەپلەی یەکەم و لەڕووی دادوەرییەوە بە دانپێدانان تۆمارکراون و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات