بەغداد ـ INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و عارف عەلەوی سەرۆکی پاکستان ئەمڕۆ چوارشەممە تەئكیدیان لەگرنگی رەخساندنی ژینگەیەکی ئەمنی نێودەوڵەتی بۆ گەشەی ئابووری کردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت: لە پەراوێزی 48ەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریكاری ئیسلامی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، عارف عەلەوی سەرۆکی پاکستان پێشوازیكرد لەوەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری.
وتیشی: وەزیری دەرەوە سڵاوی سەرۆک بەرهەمی ساڵحی گەیاندە سەرۆکی پاکستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغداد و ئیسلام ئاباد و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا کراوە. هەروەها هەردولا تەئكیدیان لەگرنگی دروستکردنی ژینگەیەکی ئەمنی نێودەوڵەتی بۆ گەشەی ئابووری کردەوە.