بەغداد ـ INA
سەید موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سوپاسی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەكات بۆ وەڵامدانەوەی تویتی پێشووی.
سەید سەدر لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: وەڵامێکی هەستپێکراوی برایانی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە دوای دواین تویتەوە هات بۆ دڵم.
راشیگەیاند: سوپاسیان دەکەم کە بەرژەوەندی وڵاتیان خستە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتیەوە و هیواخوازم ئەم هەستەی لە دڵدایە بە خۆشەویستییەکی تەواو لەگەڵ عێراق ئەنجام بدرێت.
وتیشی: لە نزیکترین كاتتدا وەڵامێکی جوانیان دەدەمەوە، بەڵام لە ڕێگەی دابەشکردنی کێکەکەوە نا ئەوانیش و ئێمەش قبوڵی ناكەین، ئێمەو ئەوان (داکۆکیکارەکانی نیشتمان)ین.