بەدواداچون_(INA)
یاریزانی بەرزكردنەوەی كازاخستانی نەجات ڕەحیمۆڤـ مەدالیای زێڕی لە پێشبڕكێی كێشی بەرزكردنەوەی قورسایی لە ئۆڵۆمپیكی ڕیۆ دوجاانیرۆی 2016ی بەرازیلی لێسەندرایەوە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ ڕاگیرا بەهۆی بەكارهێنانی رێگای پێچەوانەی یاساكانی مادەی ووزە بەخش.
ڕەحیمۆڤـ كە ئێستا تەمەنی ساڵە توانی میدالی زێڕی ئۆڵۆمپی بەدەست بێنێ لە جۆری خوار 77 كیلۆگرام ، هەروەها شكاندنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی ئەو كات ،كە توانی 214 كیلۆ گرام بەرزبكاتەوە.
هەرچۆنێك بێت دادگای داوەری وەرزشی (كاس) بڕیاری دا كە ڕەحیمۆڤـ لە چوار بۆنەدا شوێنی بەڕێوبەرایەتییەكەی گرتەوە و بەكارهێنانی ئەو شێوازەی بە پێچەوانەی یاساكان زانی و بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە ڕاگیرا و هەموو ئەنجامەكان لە ئازاری 2016 تا ساڵی 2021 هەڵوەشایەوە.