ئاشلی بارتی ئوستڕالی بڕیاری وازهێنانی لە تێنس ڕاگەیاند

وەرزش
  • 23-03-2022, 07:59
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    كچە تێنسزانی سەرزەوی ئوستڕالی ریزبەندی یەكەمی جیهان ئاشلی بارتی بڕیاریدا لە لووتكەی هەڵكشانی خۆی لە تێنسدا بەبیانوی پێكانی ئامانجەكانی و ڕایگەیاند كە واز لە یاریكردن بێنێت ،هەست بە ماندوو بوون دەكات  لە بەشداریكردنی پاڵەوانیەتییەكان.
    بارتی دوای ئەوەی وازی لەیاری تێنسی سەر زەوی هێنا كە توانی 15 نازناو بەدەست بێنێ،هەروەها كەمتر لە دوو مانگ دوای بردنەوەی لە پاڵەوانیەتی ئوسترالیای كراوە و لە سێیەمین نازناوی لە چوار پاڵەوانیەتە گەورەكەدا، لە دوای نازناوی ویمبلدۆنی ساڵی 2021 و فەرەنسای كراوەی 2019.
    بارتی لە ڤیدیۆیەكدا لە ئەكاونتی ئینستاگرامەكەیدا وتی: من خەونێكی زۆرم هەیە كە دەمەوێت ڕاوی بكەم ، ئەوە مەرج نییە گەشتی جیهان و دووركەوتنەوە لە خێزانەكەم و دووركەوتنەوە لە ماڵەكەم كە ئەو شوێنەیە كە من زۆر حەزم لێیە بەردەوام لەوێبم.
    بارتی، لەگەڵ باشترین هاوڕێ و هاوتیپی پێشووی كەیسی دێللاكوا، وتی: دەزانم پێشتر ئەوەم كردووە، بەڵام بە هەستی جیاوازەوە،
    بارتی، وتیشی: من زۆر سوپاسگوزارم بۆ تێنس، هەموو خەونەكانم و زیاتری پێبەخشیم، بەڵام دەزانم ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ دووركەوتنەوە و راونانی خەونەكانی تر، ڕێكتەكەم لە تەنیشتمەوە دابنێم.