شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەیشتە ڕیاز

وەرزش
  • 23-03-2022, 00:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    شاندەكەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەیشتە ڕیاز لە عەرەبستانی سعوودی،لە بەیاننامەكەی یەكێتی تۆپی پێ كە كۆپیێكی بۆ ئاژانس هەواڵی عێراق (INA)  هاتووە و رایگەیاند : شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی گەیشتنە ڕیاز  و لەلایەن باڵیۆزی عێراق لە سعودیە دكتۆر عەبدولستار هادی ئەلجەنابی و جێگری باڵیۆز دكتۆر خالد ئیبراهیم شەلال و پاشكۆی سەربازی عەمید داود ئەلسامەرائی پێشوازی لێكرا، لە كاتی گەیشتنی شاندەكە بۆ فڕۆكەخانەی ڕیاز لە سعودیە لەلایەن جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی سعودیە خالد ئەلسەبیتی پێشوازییەكی شایستە وگەرمییان لێكرا.
    هەروەها وتیشی: لەوانەیە ئەمشەو چوارشەممە كاتژمێر (7) هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق یەكەیەكی  مەشق وڕاهێنان لە یاریگای نێودەوڵەتی (مەلك فەهد)  ئەنجام بدات، كە سبەی یارییەكە هەڵبژاردەی عێراق بەرانبەر ئیمارات بۆ پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەڕی 2022 لەم یاریگایە بەرێوەدەچێت.