عەزاری : پەرلەمانتارە سەربەخۆكان هەڵوێستیان دەبێت لە پێناو عێراق

سیاسی
  • 22-03-2022, 22:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
     لە تویتێكدا حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەكرد لەدوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ برا پەرلەمانتارە سەربەخۆكانمان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆماندەركەوت كە سەرجەمیان لەگەڵ حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدان . 
    باسی لەوەشكردووە، لە دانیشتنەكەی شەممەی (26/3/2022)ئەنجومەنی نوێنەران پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لە بەرژەوەندی عێراق و خەڵكەكەی دەوەستن و پارە و پۆست فریویان نادات. 
    عەزاری وتی ئێمە كاری سیاسییمان بەشێوازی سازان پەیڕەو كردووە و بەشداری حكومەتی بنكەفراوان كردووە كەلەسەر بنەمای سازان پیكهێنراوە.