بەغدا_(INA)
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەر هەلۆشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوكردەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ سێشەممە لەڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تیدا ڕوونكردنەوەی دا لەسەر هەلۆشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕونكردنەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوت رایگەیاند:" عێراق وڵاتێكی دەستورییە و سیستمە سیاسیەكەی و میكانیزمەكانی پێكهێنانی دەسەڵاتەكانی لەسەر بنەمای ئەو بەندانەن كە لە دەستوری ساڵی 2005ی كۆماری عێراقدا دانراون، هەڵبژاردنی سیستمە سیاسیەكەش لەسەر خواستی گەلی عێراق بوە و بەپێی ئەو فۆرمەی كە لە دەستوردا هاتوە چارەسەری كێشە سیاسییەكان تەنها بەپێی دەستور دەكرێن. شێوازەكانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاریكردوە، ئەویش بە دو رێگا دەبێت، جگە لەو دو رێگایەش هیچ لایەن و دەزگایەك دەسەڵاتی نییە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە. لە رونكردنەوەیەكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری هاتووە ئەوەشی خستەڕو، هیچ كەسێك، چ دادوەری و یاخود هەر لایەنێكی دیكە، ناتوانێت چارەسەرێك بۆ دۆخی گەمارۆی سیاسی بسەپێنێت، جگە لە بەندەكانی دەستور، بۆیە میكانیزمەكانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەقی مادەی
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست