بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی ئەپەراسیۆنەكانی بەغدا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند لە بەغدا داواكراوێكیان دەستگیركردوە و چەند بۆمبێكی چێندراویشیان پوچەڵكردوەتەوە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان توانیویانە داواكراوێك بە پێی مادەی 4 ی تیرۆر لە بەغدا دەستگیر بكەن. وتیشی لەهەمانكاتدا دەستیان گرتوە بەسەر ژمارەیەك بۆمبی چێندراودا و پوچەڵیان كردونەتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات