هەڵبژاردەی جودۆی عێراق گەیشتە عەممان بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتی عەرەب

وەرزش
  • 22-03-2022, 11:41
  • +A -A

    بەغدا ـ INA 
    هەڵبژاردەی جودۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتەعەممان بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی عەرەب لەسەر خاكی زانكۆی ئەهلی لەعەممان بەرێوەدەچێت.
    فیدراسیۆنی جودۆی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە رایگەیاند:"  لە 23 بۆ 26ی ئازارەوە لە زانكۆی ئەهلی عەممان لە عەممان بە دەست گەیشتووە و دەڵێ : شاندی هەڵبژاردەی جودۆ گەیشتنە پایتەختی ئوردون بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتی جۆدۆی هەڵبژاردەكان ویانەكانی عەرەبی لەسەر ئاستی لاوان وتازەپێگەیشتوان بۆ كچان وكوڕان كە لە هۆڵی ئەرینا لە زانكۆی عەممانی ئەهلی لە پایتەختی ئوردن بەرێوەدەچێت.
    لە بەیانامەکە هاتووە: ئەنیس لونیفی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی كە بەرەگەز تونسییە، 10 یاریزانی هەڵبژاردووە لە ئاستی پێشكەتوان هەڵبژاردووە كە پێكهاتووە لە ( حوسێن عەلی حسێن، شیهاب عەبدولوەهاب و عەلی عەتەڵا و یاسر خزەیر و سۆران سەباح و هەمزە سوبیح و ساجد غانم و حوسێن تاڵب و مستەفا كازم و محمد فوزی دوو یاریزانیان هەڵبژارد بۆ نوێنەرایەتی كردنی ئاستی لاوان ( عەباس فەلاح و  مورتەزا سەعد)،
    هەڵبژاردەی عێراق كامپێكی مەشق و ڕاهێنانی هاوبەش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران و تونس لەبەغداو پارێزگای كەربەلا بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی عەرەبی ئەنجامداوە.