هەولێر ـ INA
ئینسایكڵۆپیدیای نووسەرانی هەولێر ، لە 6بەرگی جوان و ناوازەدا لە 2022 , لە تاران بەچاپ گەیشت و گەیشتەوە شاری هەولێر. پێشەكی بۆ ئەو كتێبە لەلایەن مامۆستا عەبدولموئمین دەشتی نووسراوە و ناوەڕۆكی كتێبەكەش بۆ حەوت زمانی زیندوویی دیكە وەرگێڕدراوە ( كوردی بە سۆرانی و كرمانجی ، عەرەبی، توركی و فارسی و ئینگلیزی ، كۆریی، ئەڵمانی ، )،ئینسایكڵۆپیدیای نووسەرانی هەولێر كارێكی ناوازە و شایانی زیاتری هەولێر و هەولێرییەكانە.
حەمید بەدرخان سەرۆكی دەزگای بەدرخان تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : نووسەر و رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان مەعروف لە هەوڵ و ماندووبوونێكی بێوێنەدا ، نزیكەی پانزدە ساڵ كاركردن لەسەر نووسینەوەی مێژوویی نووسەرانی هەولێر بە درێژایی چوارسەد ساڵ ، نووسەر توانییویەتی هەرچی نووسەرانی دانیشتوویی هەولێر و ئەو نووسەرانەش كە هاتوونەتە شاری هەولێر بەهۆكاریی كار و پەیوەندی كۆمەڵایەتیی و ئەو هەولێریانەش كە ئێستا لە دهۆك و سلێمانی كەركوك و هەڵەبجە شارەكانی دیكە دەژین و لەگەڵ ئەو نووسەرانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ژیاندەكەن ( واتە لە تاراوگە دەژین ) هەمووی نووسیووە و وەكو شوێنەوارناسێك كنە و پشكنینی بۆ ژیان و بەرهەمەكانیانیی كردوە، دەكرێت بڵێین ئەو شاكارە بیۆگرافیایی نووسەرانی هەولێرە بەهەموو قوناغەكانی كۆن و نوێ و ئێستای لاوەكانمان.
بەدرخان زیاتر باسی ئەو شاكارەی كرد و گوتی : ئەو كارە هەنگاوێكە بۆ ئەو كەسانەی لێكۆڵینەوە دەكەن سەبارەت بە ژیان و بەرهەمی ئەو نووسەرانەی لە قوناغەكانیی ژیانییان لە شاری هەولێر ژیاوە و بەرهەمەكانیان بڵاوكردۆتەوە ، بۆیە لێرەدا لە جێگای خۆیەتیی و نووسەر لە پێشەكییەكەیدا باسی ئەوەی كردوە كە پێشتر لە ئینسایكڵۆپیدیای هەولێر ، بەرگی هەشتەم 2009 ،لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخانە ،لەبەرگێكدا بڵاوكراوەتەوە ، لەپاشان كاری تێداكردوە و زیادی كردوە و گەڕان و لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەركردوە ، ئەو بەرهەمە زیاتر لە (3000) هەزار لاپەڕە دەبێت و بە قەبارەی ( 17x23سم.