سلێمانی ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری روداوەكانی رۆژانی نەورۆزی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، لەماوەی دوو رۆژی جەژنی نەورۆزدا حەوت رووداوی هاتوچۆ رویانداوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوە رایگەیاند:" كۆی گشتی روداوەكانی هاتوچۆ لە رۆژانی نەورۆز لەسنوری پارێزگای سلێمانی كە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن ئەفسەرانیانەوە رووماڵ و هێلكاری بۆ ئەنجامدراوە بریتی بووە لە رۆژی 20-3 کە 4 روداوی هاتوچۆ رویانداوەو جۆری رووداوەكان 2 پێكادان و 1 وەرگەڕان بوون، هەروەک یەك رووداویش بەهۆی نەمانی كۆنترۆڵەوە بووە .
لەئەنجامی لێکۆلینەوە و هێلكاری هۆكارەكانی بۆ پابەند نەبون بەخێراییە یاساییەكان و بێ ئاگایی و سەرقاڵی شۆفێر گەڕاوەتەوە لەكاتی شۆفێریدا.
هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندوە، لە رۆژی 21-3، ێش 3 روداوی هاتوچۆ رویانداوە ئەوانیش بەپێی كەشف و هێلكاری دەركەوتوە روداوی پێكادادان بوە، لەو سێ روداوە تەنها یەك روداو لە سەیرانگای دوكان بوەو 6 برینداری لێكەوتۆتەوە، هۆكارەكانی بۆ كەمتەرخەمی و بێ ئاگایی بوە لەكاتی سەرپێچكردنەوە لەچواڕیانی سورداش، دۆخی برینداران جێگیرەو حاڵەتی گیان لەدەستدان نەبوە.