سلێمانی ـ INA
لەچەمی خەمەڵۆكە سنوری قەزای ماوەت گەنجێك دەخنێكت و دووانی دیکەش كە بۆ رزگاركردنی چوو بوون بێسەروشوێنن.
لەو بارەیەوە كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکرد کە لەچەمی خەمەڵۆكە لەخواری قەزای ماوەت، گەنجێك خنكاوەو دووانی دیکەش كە لەگەڵیدابوون دوای ئەوەی ویستویانە رزگاری بكەن بێ سەروشوێن بوون.
وتیشی: چەمەكە زۆر ئاڵۆزەو ئاوەكەشی زۆر ساردە، بۆیە دەخوازین ئەو دوو گەنجەی كە بێسەروشوێن بوون بەسەلامەتی بدۆزرێنەوە.
ھەروەک وتیشی : هەرسێ گەنجەكە لەیەك خانەوادەن و كەسوكاری یەكترن.
شانی باسە تیمی مەلەوانی و هەلیكۆپتەر لە شوێنی رووداوەكە بەکار ھێنراون بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ئەو سێ گەنجە بێ سەرو شوێنن .