بەغداد ـ INA
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی داخستنی تەواوەتی دۆسیەی شایستەی دارایی جوتیارانی ڕاگەیاند.
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵە ئەمڕۆ سێشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، رایگەیاند: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی بڕی 600 ملیار دیناری ڕادەستی کۆمپانیاکەیان کرد بۆ دابینكردنی شایستەی دارایی جوتیاران لەبەرامبەر رادەستكردنی بەروبومی گەنم و چەڵتوك.
وتیشی: حکومەت بە تەواوی دۆسیەی جوتیارانی داخست و داواشی لە جوتیاران کرد سەردانی لقەکانی کۆمپانیای بازرگانیی گشتی دانەوێڵە بکەن لە پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی شایستە دارایبەكانیان.