عێراق؛ شارەزایانی میسری بەشداری چارەسەری بیابانبوون دەكەن

ناوخۆ
  • 22-03-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی بەشداریكردنی ژمارەیەك لە شارەزایانی میسری بۆ چارەسەركردنی بە بیابانبوون لەعێراق رادەگەیەنێت و ئاماژەش بە بوونی پڕۆژەی ئایندەیی كەرتی کشتوکاڵی لەپارێزگای دیوانیە دەكات.
    وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید ئەمڕۆ سێشەممە  بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی رێڕەوی ڕووباری فورات و كۆبونەوەی قوڕو لیتەو لم و بەبیابانبوون و دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،ئەو جگە لە بەشداربوونی ژمارەیەک پسپۆڕ و ئەکادیمی و ڕاوێژکار و مامۆستای زانکۆ لەپارێزگاکانی دیوانیە و موسەننا و زەیقار، تا ئێستاش چوار کۆبوونەوەی كردوە و تێیدا گفتوگۆکراوە لەبارەی میکانیزمی پەرەپێدانی دید و بۆچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی كۆبوەنەوەی خوێ لە  حەوزی ڕووباری فورات و هەر سێ پارێزگاکە و هەروەها دیاردەی بە بیابانبوونی پارێزگاکانی موسەننا و زەیقار. 
    مەجید دەڵێت: رۆژی یەك شەممەی رابردووش ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لەشارەزایانی میسری کۆبووەوە کە ڕۆڵیان هەبووە لەپڕۆسەی گۆڕینی بیابانەكانی میسر بۆ ناوچەی سەوزایی و گواستنەوەی ئەم ئەزموونەیان بۆ عێراق، وتیشی: ڕازیبوون کە بەشداری بكەن لەو پڕۆژە گرنگەدا لە گواستنەوەی ناوچە  بە بیابانبوەكان بۆ ناوچەی سەوزایی کشتوکاڵی.