بەغداد ـ INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ سێشەممە سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکانی ڕاگەیاند لە کەمکردنەوەی دزەپێکردنی تیرۆریستان لە سنوورەکەدا و وتیشی: جموجۆڵی تیرۆریستان بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە.
وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا تەحسین خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چەكدارانی تیرۆریستی داعش هێشتا لە دیوی سوریاوە چالاكن و جارجار هەوڵی بەزاندنی سنووری عێراق دەدەن، وتیشی: هێزە ئەمنییەکان بە میكانیزمی ئەمنی و چاودێری، سنوورەکەیان كۆنترۆڵكردوە.
ئاشكراشیكرد: هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتوو بوون لە کەمکردنەوەی دزەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان و لە بیابانی جەزیرە مەفرزەی ئەمنی هەیە و ئۆپراسیۆن لەو ناوچانە ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هێزە ئەمنییەکان شێوازێکی نوێ و تاکتیکیان بەکارهێناوە لە بواری هەواڵگری و ئاسایشی تەکنیکیدا، لەسەر بنەمای زیرەکی لە هێرشە ئاسمانییەکانیشدا كە بووە هۆی کوژرانی سەرکردە تیرۆریستییەکان لە هێڵی یەکەم و راوەدونانی گروپە تیرۆریستییەکان و کوشتن و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وتیشی: جموجۆڵی تیرۆریستان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و گەیشتووەتە کەمتر لەنیوە.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات