وەزیری كشتوكاڵ: پلانمان هەیە بۆ وەرزی داهاتوو بەرهەمی گەنم پێداویستی ناوخۆیی پڕبكاتەوە

ناوخۆ
  • 22-03-2022, 11:49
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: پلانی فراوانکردنی کشتووکاڵی گەنممان هەیە بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی و ڕاشیگەیاند: گەنجینەكانی ئێستا بەشی سێ مانگ زیاتر ناكات.
    محەمەد مەهدی خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ ئەمڕۆ سێشەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ بە پاڵپشتی سەرۆک وەزیران بۆ کەرتی کشتوکاڵ و وەستانی پرۆسەی هەڕەمەکی هاوردەکردن و پابەندبوون بە ساڵنامەی کشتوکاڵییەوە بە باشی رێنمایی کراوە.
    وتیشی: پێشبینی دەکرێت بەرهەمی دروێنەکردنی گەنم بۆ ئەم وەرزە بگاتە 3 ملیۆن تۆن، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەئێستادا ئەو گەنمەی لە خەزێنەی وەزارەتی بازرگانیدا هەیە بەشی سێ مانگ زیاتر ناكات.
    راشیگەیاند: پلانێک هەیە بۆ فراوانکردنی وەرزی داهاتووی کشتوکاڵ بۆ ئەوەی بگەینە حاڵەتی پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی.
    پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵەکانی خۆی بۆ زیادکردنی بەرهەمی گەنم ئاشکراکرد.