بەغداد ـ INA
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعیراق جینین هێنیس پلاسخارت داوای بەشداریکردنی عێراق لەگفتوگۆی ئامانجدار لەسەر هاوبەشیكردنی ئاو دەكات و دەڵێت: تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعیراق بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق کار بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەكان لەسەر ژینگە دەكات.
پلاسخارت ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، ڕایگەیاند: دروشمی ڕۆژی جیهانی ئاو بۆ ئەمساڵ بریتییە لە (ئاوی ژێرزەوی، نەبینراوەکان ئاشکرا بکەن)، بەرچاوکردنی سەرچاوە بەنرخەکان كە زۆر جار پشتگوێ خراون، ئاوی ژێرزەوی وەک سەرچاوەی سەرەکی ئاوی سازگار پێویستە بپارێزرێت.
وتیشی: لەهەموو شوێنێکی هەسارەی زەوی، ئاو نهێنی ژیانە، لە عێراقیش بەردەستبوون و بەڕێوەبردنی گونجاوی سەرچاوەکانی ئاو گرنگە، مانگی ڕابردوو سەردانی ناوچە زۆنگاوەكانی باشوورم کرد و بەچاوی خۆم چەندین ئاڵنگاریم بینی کە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
رونیشیكردەوە: کەمی باران و کەمی ئاو و بەڕێوبردنیێكی ناكاریگەری سەرچاوە ئاویەكان و گەشەی دانیشتوان هەمووی کاریگەری لەسەر ئاستی وڵات هەبووە و هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی چالاکانەی ئاو لە وڵاتانی دراوسێوە مەترسیەکی تر دروست دەکات.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست