هەولێر_(INA)
ئەمڕۆ دووشەمم کچە مۆدێلێک لەشاری سلێمانی دەستگیرکرا.
لە راگەیاندراوێکدا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵبجە ، مقدەم بارزان عوسمان کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)نێردراوە:"ئاماژەی بە دەستگیر کردنی کەسێک بەناوی سانا یوسف ئەحمەد کرد کە تۆمەتەکەی سوکایەتی کردنە بە شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵبجە ، کە تیایدا ھاتوە :-
لەسەرسکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای هەڵەبجە و بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ، ھێزێکی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی ودەزگا ئەمنیەکان کچە مۆدێلێک بەناوی سانا یوسف احمد کە لەدایک بوی 1994 دانیشتوی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بە تۆمەتی سوکایەتی بەخەڵکی شاری ھەڵبجە ، بەپێ مادەی دووی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تابەروای 30 3 2022 بەندکرا ، ھەروەک دوسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پولیسی شەهید سەرکار بۆکراوەتەوە.
شایانی باسە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە گرتەیەکی دەنگی کە ئەو کچە مۆدێلە لەگەڵ کەسێکی خەڵکی ھەڵبجە دەدوێت سوکایەتی بە شەھیدانی ھەڵبجە دەکات ، دوای بڵاو بونەوەی نارەزای زۆری چلاکوانان و کەس و کاری شەھیدان و خەڵکی شارەکەی لێکەوتەوە.