پەرلەمانتارانی سەربەخۆ پێش كۆبۆنەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبنەوە

سیاسی
  • 21-03-2022, 16:47
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    حوسێن عەرەب پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكرد، كە چەند مەرجێكیان هەیە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار وا بڕیارە كە رۆژی شەممەی داهاتووە پەرلەمان بۆ ئەوە مەبەستە كۆببێتەوە. 
    حوسێن عەرەب لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند:ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەربەخۆ بڕیارە پێش كۆبونەوەی پەرلەمان لە نێوان خۆیاندا كۆبونەوەیەك بكەن بەمەبەستی تاوتێ كردنی داواكارییەكەی سەید موقتەدا ئەلسەدر رێبەری ڕەوتی سەدر ،هەروەها دواكارییەكەی سەید موقتەدای بەرزنرخاند. 
    هەروەها پەرلەمانتاری سەر بەخۆ عەدنان جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند مەرجی ئەوان بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان بكەن ئەوەیە كە بەربژێری سەرۆكوەزیرانی داهاتوو لەلایەن ئەوانەوە دیاریبكرێت 
    ئەوەش دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە سەربەخۆكان كرد لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداربن.