بەغدا_(INA)
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ كەش وهەوای ڕۆژی دووشەممە کە یەکەم ڕۆژی نەورۆزە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکی کەشناسیدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێمی كوردستان بە زۆری هەورى تەواو بێت پاشان لە ئێوارەوە نمەباران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکور و باکورى ڕۆژهەڵات هەرێمی کوردستان."
وئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد کە کاریگەرییەکەى تا درەنگانى شەو لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە لە ناوچەکانى دیکە ئەگەری دڵۆپەباران هەیە لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر.