بەغداد ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: بەرپرسێکی داعش لە خۆرئاوای نەینەوا دەستگیركراوە کە بەرپرسی بەناو دیوانی تەندروستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: تیرۆریستێك کە بەرپرسی بەناو دیوانی تەندروستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە لە ناحیەی زومار دەستگیرکراوە.
وتیشی: ئەو تیرۆیستە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزە سەربازیەكان دەستیان بەسەر پێنج بۆمبی تەوقیتكراو و سێ كڵاوەی موشەكی و گوللە هاوەنێکی 120 ملیمەتر لە گوندەکانی حەمرە و رویشدیە لە قەزای تەلەعفەر گرتوە.
راشیگەیاند: تیرۆیستەكە دوای تەواوبوونی رێوشوێنەكان بەرامبەری رادەستی لایەنی داواكار دەكرێت.
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات