بەغداد ـ INA
باڵیۆزی ڕۆمانیا لەبەغداد ڕادۆ ئۆکتاڤیان دوبری رایگەیاند: نیازێک هەیە ڕێککەوتنی سەربازی لە نێوان عێراق و ڕۆمانیا ئەنجامبدرێت.
دوبری ئەمڕۆ شەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ڕۆمانیا لە ساڵی 1950 ەوە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە هاوکاری لەگەڵ عێراقدا لە هەموو ئاستەکاندا، و ڕۆمانیا جەخت لە لایەنی ئەمنی و بەرگری دەکاتەوە، بەڵام هیچ لاری نیە لە تیشک خستنەسەر لایەنەکانی تر، لەوانە ئابووری، کلتوری و وەرزشی.
وتیشی: ڕۆمانیا چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتنی چەکی هەیە لەگەڵ عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا و هیواخوازین هاوکاری باشترمان هەبێت، بەتایبەتی کە پێمانوایە پێویستە هاوکاریەكان پەرە پێبدرێت و بواری فراوانتریش بگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتووگۆمان زۆر کردوە لەسەر هاوکاری بەتایبەتی لەبواری بەرگریدا، لەوانە خولەکانی میوانداریکردنی ئەفسەرانی عێراقی و خولی تایبەت بە وەزارەتی بەرگری.
وتیشی: ڕێکەوتنی سەرەتایی هەیە لەگەڵ عێراق سەبارەت بە لایەنی سەربازی و پاراستنی زانیاری نهێنی و هەروەها یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر پەروەردەی سەربازی.
سەبارەت بە بواری ئابووری، باڵیۆزی ڕۆمانیا جەختیکردەوە: كەوڵاتەکەی چەند کۆمپانیایەکی هەیە لە عێراق لە بواری نەوت و کارەبا و ژێرخانی ئابووریدا کاردەکەن.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات