بەغداد ـ INA
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی سەردانی هەولێر دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی لیژنەیەكی لێکۆڵینەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوت.
ڕۆژی سێشەممەی رابردووش شاندێکی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی سەردانی هەولێری کرد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ دیارترینیان ڕووداوی موشەكبارانكردنی هەولێربوو.
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات