پنتاگۆن: ئەمریکا ناوچەی دژەفڕین بەسەر ئۆکرانیادا ناسەپێنێت

جیهانی
  • 19-03-2022, 10:30
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA 
    لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا تەئکیدیکردەوە: کە ئەمریكا بەشداری لەشەڕی ئۆکرانیا لەدژی ڕوسیا ناکات و وتیشی: هیچ کەسێک نایەوێت ناکۆکی و ململانێ لەنێوان دوو دەوڵەتی خاوەن ئەتۆمدا ببینێت.
    وەزیری بەرگری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن رایگەیاند: ئەمریکا ناوچەی دژەفڕین بەسەر ئۆکرانیادا ناسەپێنێت، و ئەوە مانای ئەوەیە کە ئێمە دەچینە بەری روبەڕوبوونەوەی ڕووسیا، ئێمە باسی دوو هێزی خاوەن ناوەکی دەکەین کەس نایەوێت ئەم ململانێیە ببینێت.
    ئۆستن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەمەریکا بەرگری لە هەموو خاکی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەکات.
    ئاشكراشیكرد: ئەمریكا هۆشداری داوەتە چین پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا لە ئۆكرانیا هەڵبژاردنێکی خراپە.
    وتیشی: نامەوێت گریمانە بکەم یان قسە بکەم، هیوادارم چین پشتگیری (ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا) نەکات.