شاندێكی ئەمنی باڵا سەردانی پارێزگای سەلاحەدینیان كرد

ئەمنی
  • 19-03-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
     شاندێكی ئەمنی باڵا  لە باری  رەوشی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەدین و تاونانی پاشماوەكانی داعش  گەیشتنە ئەو پارێزگایە شاندەكە پێك هاتبووە لەھەریەك لە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری . 
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وتی ھەریەك لە سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتنە پارێزگای سەڵاحەدین ئەوەیش بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد كە شاندەكە سەردانی یەكە ئەمنییەكانی پارێزگاكەی كردووە و هەورەها تاوتی بەهێزكردنی كەرتی سەربازی و ئاسایشی ناوچەكەیان كرد.ئامانج لەسەردانەكە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەدین.