بەغدا_(INA)
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەيى قاسم ئەلئەعرجی ئەمرو هەینی تەکیدی کرد کە بەئامانج گرتنى بنکەی بەلەدی ئاسمانی کارێکی تیرورستیە، ئەعرجی لە توێتێکدا کە ئاژانسی هەوالی عیراقی(INA) بەدواداچۆنی بۆ کردووە دەلێت" بە ئامانج گرتنی بنکەی بەلەد کارێکی تیرورستیە مەبەستی توانەکانمان لە روبەروبونەوەی تیرورستانی داعش".
لەلای خۆیەوە دوێنێ پێچشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیاند بنکەی بەلەدی ئاسمانی موشەک باران کراوە شانەکە لە بەیانامەیێکدا راگەیاند کە کاری باندە تیرورستیەکان ئەوانەی تائیستا دەستگیرنەکراون و بەیاسا سزا نەدراون هەمیشە بەئامانج گرتنی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە، بویە دوێنێ ئێوارە بە چار موشەک لەلایی قەزای خالسەوە ئاراستەی بنکەی بەلەدی ئاسمانی کراون کە فرۆکەی عێراقی ئەوانەی شەڕی تیرورستان دەکەن و پێگەیاند دەپێکێن لە خۆی دەگرێت. هەروەها ئەم فروکانە رولێکی گەورەیان هەیە لە یەکلای کردنەوە و سەرخستنی ئوپراسیونە سەربازیە عیراقیەکان. هەروەها بەیاننامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای ئەوەی کە ئەم هێرشە موشەکیە هیج زیانەکەی گیانی و ماددی نەبوە بەلام لایەنە پەیوەندارەکان لە دەزگا ئەمنییەکان بە دوای ئەنجامدەرە تیرۆریستیەکانی دەگەرێن
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات