هەولێر ـ INA
بەرز بونەوی نرخی سوتەمەنی لە جیھان و درێژ بونەوەی جەنگی رووسیاو ئۆکرانیا نرخی نەوتی لە بازاری جێھانی بەرەو ھەڵکشان برد ، ھاوکات نرخی بەنزین لەھەرێمی کوردستانیش بەرز بویەوە ، ئەگەرچی ھەرێمی کوردستانیشن نەوچەیەکی نەوتیە، ئەمە وایکردوە کە ھاوڵاتیان بە ناچاری روو لەوبەنزین خانانە بکەن کە ھەندێک لەجۆری بەنزینی نۆرمالی ھاوردەکراو بەنرخی ھەرزان بکەنە ئۆ تۆمبێلەکانیانەوە ، ئەو وێستگانەی کە لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر بەنزینی نۆرماڵی ٦٩٠ ھەزار دیناری دەفرۆشن ژمارەیان ١٦ وێستگەیە کە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر دەفرۆشرێت ، کە جۆری بەنزیکەی کاری پێدەلێن ، ئەمەش وایکردوە قەرەباڵغیەکی زۆر لە بەنزین خانە کان دروست بێت ، بۆیە پەرێزگاری ھەولێر و بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر بۆ کۆنترۆڵکردن و رێگری کردن لە بەرز بونەوەی نرخی سوتەمەنیەکان ناچار بریاری تاک و جوت لە دابەشکردنی بەنزین لە وێستگەکان جێ بەجێبکات و بڕیارە لە کۆتای ھەفتەی داھاتوو ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێ بەجیکردن ، تا جێ بە جێکردنی ئەو بڕیارەش بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی ٦٩٠ لەو وێستگانەی خوارەوە لە سنوری پارێزگای ھەولێر دەفرۆشرێت .
1 . سەن ئۆیڵ ...... 100م بەرامبەر فاخیر مێرگەسۆری
2 . سەن ئۆیڵ ...... کەسنەزان / هەڤاڵان
3 . سەن ئۆیڵ ...... گەڕەکی ژیان
4 . سەن ئۆیل ...... هەولێری نوێ
5 . سەن ئۆیل ...... ڕێگای مەخمور نزیك بازگەی کۆن
6 . سەن ئۆیل ...... 40م زراعە نزیك رووداو
7 . سازین ...... 120م فەرمانبەران
8 . لاب ئۆیل ...... 120م فەرمانبەران
9 . خاك ...... بەرامبەر پارکی سامی عبدالرحمان
10. لۆلیا ...... ڕێگای مەخمور نزیك گۆڕستانی پیرداود
11 . رۆژهەڵات ...... ڕێگای کەسنەزان
12 . گۆڵدن ...... 100م نزیك ترافیکی مەخمور
13 . کوردنەفت 4 ...... نزیك کارگەی بیبسی
14 . کوردنەفت 9 ...... ڕێگای موسڵ نزیك 120م
15. قوشتەپە ...... ناحیەی قوشتەپە
16. گولای ڕەش ...... قەزای سۆران .