بەغداد ـ INA
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە: تا ئێستا پۆستی سەرۆک كۆمار یەكلایی نەبوەتەوە.
سوزان مەنسور پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی جێگیرەو دکتۆر بەرهەم ساڵحی بۆ خولێکی نوێی سەرۆک کۆمار كاندیدكردوە، وتیشی: کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح هەڵبژاردنێکی حزبی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای بارودۆخی نیشتمانی كاندیدكراوە، چونکە سەرۆک کۆمار دەبێت سەربەخۆ بێت لە هەرحزبێك و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: یەکێتی نیشتمانی لە هەموو هاوپەیمانێتیەكان نزیكە، تەئكییشیكردوە: هێشتا پۆستی سەۆك كۆمار یەكلایی نەبوەتەوە.
وتیشی: هەڵبژاردنی پێشوەخت دوای خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر هات لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی، بۆیە پێویستە لایەنەکان دەستبەرداری پشکی خۆیان بن بۆ ڕزگارکردنی گەلی عێراق.
رۆژی سێ شەممەی رابردوو محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوت، ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممە 26ی ئازاری بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار .
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست