ئابوریناسان پێشنیاری بودجەی چاکسازی دەكەن

ئابوری
  • 18-03-2022, 10:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    ئابووریناسان پێشنیاری بودجەی چاکسازی و وەبەرهێنانیان دەكەن و  تەئكید لەباشبوونی دۆخی دارایی دەكەنەوە.
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكیدا بۆ کەناڵی عێراقیەی هەواڵی کە ئاژانسی هەواڵی  عێراقی (INA) بینیوێتی، رایگەیاند: بودجە پەیڕەوی لە ڕێبازی کاغەزی سپی دەکات لەگەڵ چاکسازی لە  بودجە و چاکسازی ئابووری بەڵام پێویستی بە ئیرادەیەک هەیە بۆ جێبەجێکردنی.
    وتیشی: ئێستا باری دارایی تا ڕادەیەک باشترە، بەڵام بودجەکە بە کەموکوڕی دەورەدراوە، بەڵام ئەم کەموکورییە بەهۆی قەرزکردنەوە نییە، بەڵکو بەهۆی زیادكردنی خەرجیەكانەوەیە كە لە فرۆشتنی نەوتەوە هاتوە.
    لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری مەشقی دارایی و ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی ئەحمەد دەهلەكی، تەئكیدیكردەوە: كە بودجی عێراق 93 لەسەدی داهاتی نەوتە و لەسەدا 7ی لە باج و گومرگ و کۆمپانیا گشتیەکان و داهاتی گشتی دیکە كۆدەكرێتەوە.
    هاوكات دکتۆر سەڵاحەدین محەمەد، مامۆستای کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، بۆ پشتگیری داهاتی گشتی دەوڵەت تەئكید لە وەبەرهێنانی سەرچاوەکانی تر کردەوە، ئاماژەی بەوەدا: کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دوو کەرتی گرنگ و نایابن و دەتوانرێت بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکان بۆ ئابووری نیشتمانی و وەبەرهێنان سودی گەوەرەیان لێوەربگیرێت.