بەغداد ـ INA
وەزارەتی ژینگەی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: پرۆژیەكیان پێشكەشكردوە بۆ چارەسەرکردنی 670 کیلۆمەتری چوارگۆشە زەوی لە پاشماوەكانی جەنگ.
زافر مەحمود خەڵەف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو زەویانەی لە باكورەوە بۆ باشور بەهۆی پاشماوەكانی جەنگ لە جۆرەكانی مین و بۆمبی تەوقیتكراو و پاشماوەی بۆمبی هێشوویی پیسبوون بە نزیکەی 2700 کیلۆمەتر دووجا ئەژماردەكرێت، وتیشی: لەوبارەیەوە كاركردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە، ئەوە جگە لە هەوڵی نیشتیمانی لەلایەن وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە بۆ پاراستنی هەموو ناوچەکان.
ئاشكراشیكرد: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 52 كەس بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەكانی جەنگ بونەتە قوربانی.
راشیگەیاند: وەزارەتەکەیان پرۆژەییەكی پێشکەش بەوەزارەتی پلاندانان کردووە بۆ چارەسەرکردنی زیاتر لە 670 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە تەقەمەنی پاشماوەكانی جەنگ و چاوەڕوانی رەزامەندی و پەسەنكردنی بودجە دەكەین.