هەولێر_(INA)
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەنوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێک تێگەیشتن نامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژۆکرد ،بە هەماهەنگی گروپی نێودەولەتی کۆمپانیاکانی POWERCHINA .بەنداوەکانیش بریتین لە
١/بەنداوی دەڵگە لە پشدەر
٢/ بەنداو خێوەتە لەسلێمانی
۳/بەنداوی مەنداوە لە هەولێر
٤/بەنداوی باکرمان لە دهۆک
ئەنجامدانی ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گڵدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی ووشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆکراوە ،لەگەڵ یەکێ لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وولاتی صین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری.