لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەرزشوانان وشەقامی وەرزشی دڵتەنگن بە بڕیارەكەی فیفا

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 17-03-2022, 14:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    دوای ئەوەی بڕیاربوو 24ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دوو یاری چارەنووسساز لەگەڵ هەردوو هەڵبژاردەی ئیمارات ولوبنان لەعێراق بەرێوەبچێت ولەیاریگا مەدینەی شاری بەغدا،كە بۆ دوا یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەڕە،لەناكاو دەستەواژە ودید وبڕیار وئەوانەی بڕوا نەدەكرا گوێبیستی فیفا بووین،ئەوەیش بێ بەشكردنی هاندەران وشەقامی وەرزشی و وەرزشوانان و وەرزشی عێراق لە بینینی یارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق لەنێو خاك و جەماوەری خۆی بوو.
    فیفا موشەكەكانی شاری هەولێری كردۆتە بەهانە،كەچی شەقامی وەرزشی عێراق باس لە هێرشی موشەكی وڵاتانی درواسێش لەم مانگەیە روویداوە،كەچی یاری نێو دەوڵەتی بەرێوە دەچێت،بۆیە فیفا گەر هەڵەش نەبێت،ئەوا زۆر بەخێرایی بڕیاری داوە،بەپێوویستمان زانی دید وبۆچوونی ئۆڵۆمپی عێراق وكەسایەتی وتەنانەت وەرزشوانانیش بەیان بكەین بەهۆی ئەو بڕیارە لەناكاوەی فیفا.
    لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دەڵێ : واقمان وڕما،بەو بڕیارەی فیفا ویەكێتی تۆپی پێی ئاسیا،بەیاننامەكەی لیژنەی ئۆڵمپی عێراق كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە فەرمی بڵاوبۆتەوە و دەڵێ : هەڵوێستی فیفا ویەكێتی تۆپی پێی ئاسیامان پێ سەیر و نا لۆژیك بوو.
    هەروەها ووتیشی : داوا لە فیفا و یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا دەكەین ڕێزێكی دادپەروەرانە لە تۆپی پێی عێراق بگرن و ڕێز لە لۆژیكی كێبڕكێی دادپەروەرانە بگرن و ڕێگە بدەن تیمەكانی تۆپی پێی عێراق یاری فەرمی خۆیان لەسەرتاسەری  خاكی وڵاتی خۆیان ئەنجام بدەن،دوای ئەوەی فیفا خۆی رازی بوو یارییەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لەسەر خاكی وڵاتی خۆی ئەنجام بدرێت،بەڵام لە بڕیارەكەی خۆیان پاشگەز بوونەوە.
    لەلایەكی ترەوە  راهێنەری عێراقی جەمال عەلی سەبارەت بە بڕیارەكەبی فیف وتی:سەیر لەكاتێكدا هەموو هەست وسۆز و هەناسەمان بۆ ئەوە بوو یاری هەڵبژاردەی عێراق گەڕاوەتەوەسەر خاكی خۆی،بەڵام ئەم بڕیارە ناداپەروانە بوو،جەمال عەلی دوای ئەوەی لێدوانی تایبەتی بۆ ئاژانسی هەوالی فەرمی عێراق (INA) دا وتی : دوای ئەو شۆكە،ئگواستنەوەی ئەم یارییانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق هیچ كاریگەری لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراق ناكات.
    هەروەها جەمال وتی : داوا دەكەم لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق،فشار وجەخت دروست بكەن لەسەر فیفا ویەكێتی تۆپی پێی ئاسیا،تا یارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق بگەڕێتەوە ناو خاكی خۆی.
    هەروەها لەلای خۆیەوە رۆژنامەنووسی وەرزشی عامر عەلی وتی : لای خۆیەوە ڕۆژنامەنوسی وەرزشی عەممار عەلی بڕیاری گواستنەوەی یارییەكەمان بەرامبەر ئیمارات و دانانی بەدەوڵەتێكی بێلایەنی بەناحەق و نادادپەروەری بەرامبەر عێراق و خەڵكەكەی و مافی هاندەرانی تۆپی پێ وەسفكرد.
    عەلی، وتیشی: فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پەیڕەوی سیاسەتی دوو فاقی لەگەڵ عێراق دەكات، بەتایبەتی كە ئەو وڵاتانە هەن كە زۆر لە ئێمە خراپترن و كەچی پاڵەوانیەتی و یارییەكان ئەنجام دەدرێن.