توركیا ئامادەیی بۆ میوانداریكردنی لوتكەیەك لەگەڵ زیلینسكی دەربڕی

جیهانی
  • 17-03-2022, 17:30
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    بەپێی پێگەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ئۆكرانیاوە كرد. 
    لە بەیاننامەی سەرۆكایەتی توركیا هاتووە كە سەرۆكی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ رێكخستنی كۆبونەوەی پوتین لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زلێنیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دەربڕی. 
    هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی توركیا، سەرۆكی توركیا بە سەرۆكی روسیا راگەیاندوە، بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی لە ئۆكرانیا دەتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرێكی درێژخایەنی كێشە و قەیرانەكان.