بەغدا_(INA)
هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی پێش ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی زامبیا كۆتای بەمەشقەكانی هێنا .
بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ یاریەكانی بەرامبەر ئیمارات و سوریا لە چوارچێوەی یاریەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی بەرامبەر هەڵبژاردەی زامبیا یاریەكی دۆستانە ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ بەبەشداری (31) یاریزان دوا مەشقیان ئەنجامدا هەر یەك لە: جەلال حەسەن، محەمەد حەمید، محەمەد ساڵح، دلۆڤان مەهدی، محەمەد شاكر، ئەحمەد ئیبراهیم، حەسەن عەبدولكەریم، مراد محەمەد ، عەباس قاسم، عەلی حوسنی، ئیبراهیم بایش، مستەفا محەمەد جبر، محەمەد عەلی عەبود، محەمەد قاسم، سەعد عبدالئەمیر، حەسەن داخل، حوسێن جەبار، شێركۆ كەریم، گاع ڕەمەزان، موهەنەد عەبدولڕەحیم، سەعد ناتیق، ئەحمەد فەرحان، مەناف یونس، ڕەسلان حەنون، زەرغام ئیسماعیل، حەسەن ائید، ئەمجەد عەتوانی مستەفا نازم و بەشار رەسەن و ئەیمەن حوسێن و عەلا عەباس.
بەیاننامەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوت تیدا هاتووە "مەشقەكانی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر عەبدولغەنی شەهد (75) خولەكی خایەند,هەروەها جەلال حەسەن و شەعد عەبدولئەمیر راهێنەری سووكیان ئەنجام دا دوای ئەوەی لە پێكان گەرانەوەتەوە.
ئامادەكارییەكی باش بكەین كە هیوامان وابوو لە بەغدا یاری بكەین بەڵام بەداخەوە ئەوانەی دژی عێراق كار دەكەن و هەست دەكەن كە ئەو كراوەتە ئامانج بەڵام ئەمە لەبەردەمماندا نابێت بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین و شەڕ بۆ عێراق
هەڵبژاردەی عێراق رۆژی 24ـی ئەم مانگە میوانداریی هەڵبژاردەی ئیمارات دەكات، دواتر لە رۆژی 29ـی هەمان مانگ رووبەڕووی سووریا دەبێتەوە و دوایین یاریی خۆی لە پاڵاوتنەكان دەكات.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات