غەزی داوای لەباڵیۆزی توركیا كرد وڵاتەكەی بەردانەوەی ئاوی زیاتر بكات

سیاسی
  • 17-03-2022, 14:49
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
     حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە لەدەسەڵاتدارانی توركیا كرد بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاد بكەن . 
    بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)نێردراوە رایگەیاند:"حەمید غەزی پێشوازی لە عەلی رەزا كۆنای باڵیۆزی توركیا لەبەغدا كردوە و لەدیدارێكدا باسیان لەچەند بابەتێكی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات كردوە.  
    غەزی تاكیدی لەسەر گرنگیی بەردەوامبونی كۆبونەوەكان كردەوە بەهۆی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی عێراق لەگەڵ توركیا لەبوارەكانی ئابوری و بازرگانی باشتریان هەبێت و هەروەها كرنگی تایبەت بدەن بە دۆسیەی ئاوە و داواشی لەحكومەتی ئەنقەرا كر كە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاد بكات بەمەبەستی پشتیوانیكردنی كەرتی كشتوكاڵی لەسەرتاسەری عێراق. 
    عەلی رەزا كۆنای باڵیۆزی توركیا ئاماژەی بەوەكرد، كۆبونەوەی دو قۆڵی نێوان توركیا و عێراق بەردەوام دەبێت بۆ خستنەڕوی دۆسیەی ئاو و لیژنەیەكی هاوبەشیش بۆئەو مەبەستە پێكهێندراوە و كار لەسەر پلانێك دەكەن بۆ دیاریكردنی ڕێژەی دەرچونی ئاو و بەردانەوەی لەلایەن وڵاتەكەیەوە.