بەغدا_(INA)
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتیكردەوە كە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە روداوی هێرشكردنەسەر شاری هەولێر میوانداری بەرپرسی دۆسیەی ئێرانی لەوەزارەتی دەرەوە دەكات.
لە وتەیەكیدا كە وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران بەسترا زاملی كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) چاودێری کردووە وتی "سوپاسی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ بەدەمەوەهاتنی بانگهێشتنامەكەمان و هاتنی بۆ پەرلەمان، چاوەڕێش دەكەین وەزیری ناوخۆی هەرێم راپۆرتێكی نوسراو لەبارەی هێرشكردنەسەر شاری هەولێر بداتە پەرلەمان".
زاملی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد هەڵوێستمان لەگەڵ ئێران ئەرێنییە، بەڵام سەروەری خاكی وڵاتەكەمان هێڵی سورە، بۆیە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و رونكردنەوە لەسەر هێرشەكەی هەولێر، بڕیاردراوە بەرپرسی دۆسیەی ئێران كە هاوكات بریكاری وەزارەتی دەرەوەیە بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.