بەغدا_(INA)
بانکی "رافدین " پێدانی قەرزی پێشینە بۆ دروستکردن یاخود کرینی خانو بۆ فەرمانبەران و ھاوڵاتیان راگەیاند،
لە راگەیندراوێکی بانکەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"بانکی "رافدین " پێدانی قەرزی پێشینە بۆ دروستکردن یاخود کرینی خانو بۆ فەرمانبەران و ھاوڵاتیان راگەیاند ھەروەک سودی بانکی بەرێژەی چوار لەسەدی بۆدیاریکردوە و ماوەی دانەوەی قەرزەکەشی بۆ دە ساڵ دیاریکردوە .
بۆ مەبەستی سود وەرگرتن لەو پێشینە، بانکەکە داوا لەھاووڵاتیان دەکات کە سەردانی لقەکانی بانکی "رافدین " بکەن لە پارێزگاکانیان بەمەبەستی وەرگرتنی رێنمایی لە سود مەندبون لەو قەرزانەی بانکە کە دەیدات .
لەو راگەیندراوەی بانکی "رافیدیندا " روونیشکراوەتەوە کە لەمەرجە سەرکیەکانی پێدانی ئەو قەرزە پێویستە کەسی داواکار فەرمانبەری ھەمیشەیی دەوڵەت بێت و موچەی مانگانەی بە شێوەی ماستەر کارت لە بانکەکەیان وەر بگریت ، بۆ ھاوولاتیانیش پێوسیتی بە کەفیلێکە کە فەرمانبەری دەوڵەت بێت و موچە لە بانکی "رافدین " وەربگرێت ھاوکات پێویستی بە دانانی بارمەتەی خانو ھەیە .
جی وەبیر ھێنانەوەیە بانکی "رافدین " یەکێکە لە لقی بانکە حکومیەکانی عێراق و لە ساڵی ١٩٤١ دامەزراوە و لقی سەرەکی لەشاری بەغدای پایتەختەو لەھەموو پارێزگاکانی عێراق لقی ھەیە جگە لە ھەرێمی کوردستان ، بانکی "رافدین " بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژیوی فەرمانبەران و ھاوڵاتیان و جموجۆلی بازروئابوری وڵات، ساڵانە بە پێدانی چەندین جۆری قەرز رادەگەینێت .